لە نێو وێرانەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیا…بەڵگەنامەیەکی مێژوویی ٣٨٠٠ ساڵە دۆزرایەوە


شوێنەوارناسان لە ویلایەتی هاتای باشووری تورکیا، تابلۆیەکی گڵینیان دۆزیوەتەوە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بڕۆنزی.

بەڵگەنامە مێژووییەکە لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی لابردنی داروپەردووی دیوارێک لە گردی تینوو”Susuz Tepe”ی شوێنەواریی دۆزرایەوە، کە بەهۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ٦ی شوبات وێرانبوو.

بوومەلەرزەکە لە دەوروبەری گردەکە زیانی بە هەندێک بەش لە دیواری کۆشکێک گەیاندووە، پایتەختی شانشینی موکێش ئالالاخ لەخۆدەگرێت لە سەردەمی ناوەڕاست و کۆتاییەکانی برۆنزیدا.

ئەو ئاسەوارە مێژووییە نووسراوی مێخی بە زمانی ئەکەدی لەسەرە، تەمەنی بە ٣٨٠٠ ساڵ مەزەندە دەکرێت و زانیاری لەسەر “گرێبەستی فرۆشتنی شار” نیشاندەدات.

وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا لەم دواییانەدا ئۆپەراسیۆنی نۆژەنکردنەوە و پاراستنی لە گردەکەدا بە سەرپەرشتی تیمێکی  ٢٥ کەسی ئەکادیمی پسپۆڕ لە بواری شوێنەواردا دەستپێکرد، موراد ئاکار لە بەشی شوێنەوار لە زانکۆی هاتای سەرۆکایەتی دەکات.

لە پشکنینە سەرەتاییەکانی تیمەکەدا دەرکەوتووە، نووسراوەکانی سەر تابلۆکە زانیارییان سەبارەت بە ڕێککەوتنێکی یارم-لیم کە بە یەکەم پاشای ئالالاخ ناسراوە لەخۆگرتووە، کە بە مەبەستی کڕینی شارێکی دیکە ئەنجامی داوە.

مێژووی ئەو پارچە شوێنەوارییە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی برۆنزی ناوەڕاست و وا دیارە پاشاکانی ناوچەکە لەو سەردەمەدا دەسەڵاتی ئابووریی گەورەیان هەبووە، لە تابلۆکەدا لیستی ناوی ئەو کەسانەش لەخۆدەگرێت کە وەک شایەتحاڵ بەشدارییان لە ئەنجامدانی ڕێککەوتنەکەدا کردووە و پێدەچێت کەسایەتی گرنگی ئەو سەردەمە بووبن.

ڕاپۆرتی وردبینی خەرجی و داهاتی هەرێم ڕەوانەی سودانی کرا
پێشت ڕاپۆرتی وردبینی خەرجی و داهاتی هەرێم ڕەوانەی سودانی کرا
وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى لە کۆریا ڕاگەیاند
دواتر وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى لە کۆریا ڕاگەیاند
پەیوەندیدار