مامەڵەی خانووبەرە لە دوبەی گەیشتووەتە لوتکە



بازاڕی خانووبەرەی دوبەی لە هاویندا بەردەوام لە گەشەکردندایە، تێکڕای کرێی نیشتەجێبوون بە ڕێژەی ٢٢٪ لە ساڵێکدا تا مانگی تەمموز بەرزبووەتەوە.

کۆمپانیای خزمەتگوزاری خانووبەرەی بازرگانی و وەبەرهێنان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، تێکڕای کرێی شوقەکان لەم ماوەیەدا بە ڕێژەی ٪٢١.٩ زیادیکردووە، تێکڕای کرێی ڤێلاکان بە ڕێژەی ٪٢٢.٦ بەرزبووەتەوە.

تێکڕای ساڵانەی شوقە و ڤێلا کە داوای کرێیان کردووە لە مانگی تەمموزدا گەیشتووەتە ١٠٥ هەزار و ٦٩١  درهەم و ٣١٩ هەزار و ٩٩٤ درهەم، لەکاتێکدا بەرزترین تێکڕای ساڵانە لە پاڵم جومێرا بووە و گەیشتووەتە ٢٥٦ هەزار و ٧٨٥ درهەم، هەروەها کرێی خانوو لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی ئەل باراری بە تێکڕا ملیۆنێک و ٩٤ هەزار و ٣٤ درهەم بووە.

 

مامەڵەکانی نیشتەجێبوون لە زیادبووندایە

کۆی قەبارەی مامەڵەکانی نیشتەجێبوون لە دوبەی لە مانگی تەمموزدا گەیشتە ١٠ هەزار و ٨٠ مامەڵە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٪٥٣.٤ گەشەی کردووە.

کۆمپانیایەکی ئەمریکیی بۆ خزمەتگوزاری خانووبەرە و وەبەرهێنان-CBRE ڕایگەیاندووە، گەشەکردن لە مامەڵەکانی خانووبەرە بەهۆی زیادبوونی ٪٧٨.٤ لە فرۆشی خانووبەرەکان پێش دروستکردنیان و ٪٣٣.٨ لە فرۆشی بازاڕی وەبەرهێنەرەکان.

کۆی گشتی قەبارەی مامەڵەکان لە ساڵێکدا تا مانگی تەمموز گەیشتووەتە ٦٧ هەزار و ٨١٨ مامەڵە، ئەمەش بەرزترینە کە تا ئێستا تۆمارکراوە.

هەروەها بازاڕی فرۆشتنی خانووبەرەی ئیمارات گەشەیەکی بەردەوامی تۆمارکردووە، بەجۆرێک کە تێکڕای نرخەکان بە ڕێژەی ٪١٨.١زیادیکردووە، بەراورد بە ڕێژەی گەشەسەندنی ٪١٦.٩ کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣ تۆمارکراوە.

لە هەمان ماوەی ساڵدا تێکڕای نرخی شوقەکان بە ڕێژەی ١٨.٥٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ١٣٢٠ درهەم بۆ هەر پێیەکی چوارگۆشە، لە کاتێکدا تێکڕای نرخی ڤێلاکان بە ڕێژەی ١٦.٢٪  زیادیکردووە و گەیشتووەتە ١٥٥٢ درهەم بۆ هەر پێیەکی چوارگۆشە.

لە هەردوو بەشی شوقە و ڤێلای بازاڕەکەدا، پاڵم جومێرا بەرزترین نرخی تۆمارکردووە، بە تێکڕای ڕێژەی فرۆشتنی هەر پێیەکی چوارگۆشە گەیشتووەتە ٢٤٦٣ و ٤٩٤٣ درهەم.

سالار مەحمود: پێویستە بڕیاری ناوچەی دژە فڕین لەنێوان عێراق و تورکیا بدرێت
پێشت سالار مەحمود: پێویستە بڕیاری ناوچەی دژە فڕین لەنێوان عێراق و تورکیا بدرێت
ڕێکخراوێکی ئەمریکی ژمارەی بنکە و بارەگا سەربازییەکانی تورکیا لە هەولێر و دهۆك ئاشکرا دەکات
دواتر ڕێکخراوێکی ئەمریکی ژمارەی بنکە و بارەگا سەربازییەکانی تورکیا لە هەولێر و دهۆك ئاشکرا دەکات
ەیوەندیدار