ژمارەیەك هاووڵاتی کورد لە داغستان زیندانیکراون



ژمارەیەك کۆچبەری کورد لە کاتی هەوڵدانیان بۆ کۆچکردن بەرەوە ئەوروپا، لە داغستان دەستگیرکراون و پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت هەوڵی ئازادکردنیان دەدەین.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، لە هەوڵی ئازادکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردانەداین کە لە داغسان لە زیندانن.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەو هاووڵاتییانە هەوڵیانداوە بە قاچاخ بگەنە ئەوروپا.

بە پێی نووسراوێکی باڵیۆزخانەی عێراق لە مۆسکۆ، ئەو هاووڵاتییانە هەوڵیانداوە لە ڕێگەی ئێران، ئازەربایجان، داغستانەوە بەرەوە ئەوروپا کۆچ بکەن، بەڵام لە داغستان دەستگیرکراون کە یەکێکە لە کۆمارەکانی سەر بە ڕووسیا.

ڕێکخراوێکی ئەمریکی ژمارەی بنکە و بارەگا سەربازییەکانی تورکیا لە هەولێر و دهۆك ئاشکرا دەکات
پێشت ڕێکخراوێکی ئەمریکی ژمارەی بنکە و بارەگا سەربازییەکانی تورکیا لە هەولێر و دهۆك ئاشکرا دەکات
پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
دواتر پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
ەیوەندیدار