چۆن خۆمان لە پلەی گەرمای بەرز بپارێزین؟



کەشناسی هەرێم چەند رێنماییەکی بۆ خۆپاراستن لە کاریگەریەکانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بڵاوکردەوە و دەڵێت: خۆتان بەدوور بگرن لە بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ.

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی گەرمای بەهێز ناوچەکانی هەرێمی کورستانی گرتووەتەوە و لە هەندێک ناوچەش پلەکانی گەرما گەیشتووەتە نیوەی کوڵان.

دوێنێ هەینی ١١-٨-٢٠٢٣، کەشناسی ئاماژەی بەوەکرد کە گەرمترین رۆژی ساڵ بووە و گەرمترین پلەی گەرماش لە خانەقین تۆمارکراوە کە ٥٣ پلە بوو.

رێنماییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان بۆ خۆپاراستن لە گەرما:-
– خۆ بە دوور گرتن لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ و ماوە دڕێژی تیشکی خۆر .
– خواردنەوەی برێکی زۆر لە ئاو لۆ ھێشتنەوی لەش بە شێداری .
– جێ نەھێشتنی منداڵ لە ناو ئوتومبێل کە رەنگە ببێتە مەترسی لە سەر ژیانیان .
– جێ نەھێشتنی ئەو کەل و پەلانەی کە خێرا ئاگر دەگرن لە ناو ئوتومبێل وەک ئامێرەکانی بارگاوی کردن ، مۆبایل، بۆن ، بۆن خۆشکەری ھەوا .
– ھۆشيارکردنەوەی گەشتیاران و دەستنیشانکردنی ئەو شوێنانەی کە گونجاون لۆ مەلەکردن .
-سەردانی نەخۆشخانە لە کاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی (خۆر لێدان – ضربة الشمس – Sunstroke ).

ئەمڕۆ ئەم پێنج وەزارەتە مووچە وەردەگرن
پێشت ئەمڕۆ ئەم پێنج وەزارەتە مووچە وەردەگرن
سبەینێ  لەم وێستگانە بەنزینی حکومەی دابەشدەکرێت
دواتر سبەینێ  لەم وێستگانە بەنزینی حکومەی دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار