هەزاران هەژماری بانکی هەڵوەشێندرانەوە



تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، بەهەزاران هەژماری بانكیان هەڵوەشاندۆتەوە بەتایبەت ئەو هەژمارانەی هیچ بڕە پارەیەكیان لەسەر نەبوە.

تەیف سامی لەمیانەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا رایگەیاندوە، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، ڕاسپاردەیان ئاڕاستەی بانكی ناوەندی كردوە، بۆئەوەی كار بە سیستەمی ئۆتۆماتیكی بكات لە بانكەكان و بە پشت بەستن بەو سیستمەش گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا تایبەتەكان ئامادە دەكات.

وتیشی، “هەزاران هەژماری بانكی کە هیچ باڵانسێکیان تێدانەبووە هەڵوەشێندراونەتەوە، كاركردنیش بەردەوامە بۆ جێبەجێكردنی سیستەمی ئۆتۆماتیكی لە بانكەكان و بەشەكانی دیكەی وەزارەتی دارایی”.

ئاسیاسێڵ راگەیەندراوێکی لەبارەی بۆردوومانەکەی پێنجوێن بڵاوکردەوە
پێشت ئاسیاسێڵ راگەیەندراوێکی لەبارەی بۆردوومانەکەی پێنجوێن بڵاوکردەوە
عێراق قەدەغەی سەر تیلیگرامی لابرد
دواتر عێراق قەدەغەی سەر تیلیگرامی لابرد
ەیوەندیدار