كاتی ناردنی مووچەی مانگی 7 لەلایەن عێراقەوە ئاشكراكرا



ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كاتی ناردنی پشكی بودجە و مووچەی هەرێم بەپێی یاسای بودجە ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، وادەی خەرجكردنی بودجەی هەرێمی كوردستان لە نێوان ١٨ بۆ٢٥ی مانگدا دەبێت، لەو ماوەیەدا لیستی مووچەی فەرمانبەران لە عێراق خەرج دەكرێت.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند، ئەم مانگە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بەتەواوی دەنێردرێت، بەڵام ‘ئەگەر بەتەواوی نەگات، ئەوا نەک تەنیا بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی بۆ پەرلەمان و پرساندنی دەکرێت، بەڵکو کۆمەڵێک رێکاری دیکەش دەگیرینەبەر.

ڕاشیگەیاند، لەدوای بڵاوكردنەوەی ڕێنماییەكانی جێبەجێكردنی بودجەی گشتی لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بۆ یەكەمجار هەرێمی كوردستان پشكی خۆی بەگوێرەی یاسای كارگێڕیی دارایی بە تەواوی وەردەگرێت، كە مانگانە تریلیۆنێك و 250 ملیار دینارە بەبێ داهاتی ناوخۆ.

وتیشی، “وادەی خەرجكردنی بودجەی هەرێمی كوردستان لە نێوان ١٨ بۆ٢٥ی مانگدا دەبێت، لەو ماوەیەدا لیستی مووچەی فەرمانبەران لە عێراق خەرج دەكرێت، بۆیە بەگەیشتنی پارەش دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی (٧) ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەکرێت”.

ئاشكراشی كرد، “حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتەواوی پابەندی سەرجەم بڕگەکانی یاسای بودجە بووە، بۆیە پێموانییە بۆ قۆناغی داهاتوو ئاستەنگییەک لەبەردەم جێبەجێکردنی مادەکانی پەیوەست بە پشکی هەرێمی کوردستان دروست ببێت”.

“گەنجینەی ئەمریكا بۆ دۆلار یاری بە چارەنووسی گەلی عێراق دەكات”
پێشت “گەنجینەی ئەمریكا بۆ دۆلار یاری بە چارەنووسی گەلی عێراق دەكات”
شێخ ماهیر موعەیقلی بە تەندروستی باشەوە دەگەڕێتەوە
دواتر شێخ ماهیر موعەیقلی بە تەندروستی باشەوە دەگەڕێتەوە
ەیوەندیدار