دارستانەکانی ئەمازۆن ژیانی سەر زەوی دەپارێزن



بڕینی دارستانەکانی ئەمازۆنی بەڕازیل لە مانگی ڕابردوودا بە ڕێژەی ٦٦٪ دابەزیوە بە بەراورد بە مانگی تەمموزی ٢٠٢٢، ئێستا لە ماوەی شەش ساڵیدا لە کەمترین ڕێژەی خۆیدایە.

لە مانگی تەمموزدا نزیکەی ٥٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە دار لە دارستانی باراناوی بڕدرایەوە، ئەمەش دابەزینێکی بەرچاوە بە بەراورد بە ئەو ١٤٨٧ کیلۆمەتر چوارگۆشەیەی کە لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوو بڕدراوەتەوە.

لە دوای دەستبەکاربوونی لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا وەک سەرۆک کۆمار لە مانگی کانوونی دووەم، ئامازۆن کەمبوونەوەی بەرچاوی دارستانبڕینی بەخۆیەوە بینیوە، لە کاتێکدا بەڵێنی داوە کۆتایی بە دارستانبڕین بهێنێت کە لە سەردەمی جایر بۆلسۆنارۆی پێش خۆیدا بە خێرایی زیادی کردبوو.

مارینا سیلڤا، وەزیری ژینگەی بەڕازیل، ئاماژەی بەوەداوە، سیاسەتەکانی حکومەت، لەوانەش زیادکردنی چاودێری و غەرامەکردنی تاوانباران، ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە دابەزاندنی ڕێژەی دارستانبڕین.

ئەو وڵاتانەی کە بەشێک لە ئەمازۆنیان تێدایە بەشداری کۆبوونەوەکیان لە شاری بێلێمی بەڕازیل کرد کە ئامانج لێی زیادکردنی پاراستنی دارستانە باراناوییەکانە.

هەندێک لە زانایان هۆشدارییان داوە لەوەی کە ڕەنگە دارستانە باراناوییەکان لە خاڵێکی گۆڕان نزیک ببێتەوە و بگۆڕێت بۆ ڕووبەڕێکی چیمەنتۆیی بێ سەوزایی، ئەمەش کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر جۆراوجۆری زیندەوەران و هەروەها قەیرانی کەشوهەوا دەبێت.

ئەمازۆن بڕێکی زۆر کاربۆن هەڵدەگرێت و کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر هاوسەنگی کەشوهەوای جیهانی هەیە، هەر بۆیە پاراستنی ئەمازۆن ڕۆڵی لەسەر سنووردارکردنی گەرمبوونی جیهانی بۆ ١.٥ پلەی سیلیزی هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەم دواییەی کۆمپانیای گڵۆباڵ فۆڕێست وۆچ، لە ساڵی ٢٠٢٢دا ڕووبەری دارستانە گەرمەکانی جیهان لە سویسرا لەدەستچووە، بەهۆی ئەوەی لەناوبردنی دارستانەکان بە بەراورد بە ساڵی پێشووتر بە ڕێژەی ١٠٪ زیادیکردبوو.

کێشەی پڕۆژی ئاوی سلێمانی- دوکان چارەسەربوو
پێت کێشەی پڕۆژی ئاوی سلێمانی- دوکان چارەسەربوو
ژنێکی ئەمریکی خاوەن ڕیشێکی درێژە
دوات ژنێکی ئەمریکی خاوەن ڕیشێکی درێژە
پەیوەندیدار