بەریتانیا پەنابەرانی ناو کەشتییەکەی دەگوازێتەوە



ڕۆژی هەینی حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند، پاش کەمتر لە هەفەتەیەک بەریتانیا کۆچبەرانی لە کەشتییەکە دوورخستەوە، بەهۆی ئەوەی بەکتریای لیجیۆنێلا لە ئاوی کەشتییەکەدا دۆزرایەوە.

بەریتانیا لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا دەستیکرد بە گواستنەوەی کۆچبەران بۆ کەشتییە زەبەلاحەکەی بە ناوی “بەیبی ستۆکهۆڵم” لە کەناراوەکانی باشووری وڵاتەکەی، ئەمەش لە چوارچێوەی ستراتیژیەکانیدا بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتنی پەناخوازان بە وڵاتەکەی.

ئەم سیاسەتی دابەشکارییەی بەریتانیا بۆچوونی جیاوازی لێکەوتەوە، وەزیرەکان ئاماژەیان بەوەداوە کە دەیانەوێت شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتایی بۆ پەناخوازن دابین بکەن نەک شوێنی نیشتەجێبوونی شاهانە، ئەمەش تێچوونەکان کەمدەکاتەوە، لە کاتێکدا داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ دەڵێن ئەو کارە دژ بە مافی مرۆڤە.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا ڕایگەیاند: ” پشکنینی سیستمی ئاوی سەر کەشتییەکەی پەنابەران هەبوونی بەکتریای لیجیۆنێلایان دەرخستووە، وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی، هەر ٣٩ پەنابەرێک لەم هەفتەیەدا لە کەشتییەکە دەگوازرێنەوە، هاوکات پشکنینی زیاتریش ئەنجامدەدرێت”.

ئەو بەکتریایەی لە ئاوی کەشتییەکەدا دۆزراوەتەوە، دەتوانێت ببێتە هۆی تای لیجیۆنێرز و لە دواتردا هەوکردنی سییەکان، ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانی توشبووەکان دروست دەکات.

حکوومەت ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ یەکێک لەو کەسانەی لەناو کەشتییەکەدا نیشانەی تاویان نەبووە، هاوکات لە نزیکەوە لەگەڵ دەزگای ئاسایشی تەندروستی کاردەکەن و پەیڕەوی ڕێوشوێنەکانی تەندروستی گشتی دەکەن.

بەهای دۆلار لەبەرزیدایە
پێشت بەهای دۆلار لەبەرزیدایە
درۆنەکانی تورکیا ئاسمانی سلێمانی چۆڵ ناکەن
دواتر درۆنەکانی تورکیا ئاسمانی سلێمانی چۆڵ ناکەن
ەیوەندیدار