لینکی پڕکردنەوەی یەکەی نیشتەجێبونی کەمدەرامەتەکان چالاک کرا



وەزارەتی ئاوەدان کردنەوە نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستانی فۆڕمی نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبونی بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان چالاک کرد و ئاماژە بەوەشکراوە، هەمو کەسێکی شایستە و کەمدەرامەت یەکەی نیشتەجێبونی پێدەدرێت.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو  دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبون و کاراکردنی فۆرمەکە بەشێوەی ئۆنلاین و وردەکاری پرۆسەکەى بۆ ھاوڵاتیانی کەمدەرامەت راگەیاند.

دانا عەبدولکەریم، ئاماژەى بەوەکرد ئەو پڕۆسەیەى رایانگەیاندوە بۆ دابەشکردنى زیاتر لە (نۆ) هەزار یەکەى نیشتەجێبونە کە بەشێکى یەکەکان تەواو بون و بەشێکیان ماوە تەواوبکرێن، بەڵام پڕۆسەى دابەشکردنەکە لە چوارچێوەى ئەم فۆرمەوە دەست پێدەکات و پێگەکە کاراکراوە، هاوڵاتیان دەتوانن داواکارى پێشکەشک بکەن و فۆرم پڕبکەنەوە.

لەڕێگەی ئەم لینکەوە فۆڕمەکە پڕبکەنەوە

 

دوو خوێندکاری کورد لە کەرکوک یەکەمن
پێشت دوو خوێندکاری کورد لە کەرکوک یەکەمن
هاوردەکردنی کاڵای ئێرانی بۆ عێراق ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد
دواتر هاوردەکردنی کاڵای ئێرانی بۆ عێراق ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد
ەیوەندیدار