شەش ملیار دینار بۆ دروستکردنی قوتابخانە تەرخانکرا



وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی هەرێم شەش ملیار دیناری بۆ دروستکردنی قوتابخانە دابینکرد.

وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بریاریدا بە ( تەرخانکردن و خەرجکردنی ) گوژمەی شەش ملیار دینار بەمەبەستی دروستکردنی (٣٤٨) پۆلی نوێی خوێندن بۆ قوتابخانەکان لە گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.

لە کابینەی نۆیەمدا (٤٥٢) ژووری نوێی خوێندن دروستکراوە، ئەو تەرخانکردنە نوێیە بۆ ٣٤٨ ژووری دیکەی خوێندنە لە چوارچێوەی پلانی فراوانکردنی ژێرخانی پەروەردەیی .

سبەینێ بەنزینی 750 دیناری لەم شوێنانە دابەشدەکرێت
پێشت سبەینێ بەنزینی 750 دیناری لەم شوێنانە دابەشدەکرێت
گەنجێک لە رووباری خازردا خنکا
دواتر گەنجێک لە رووباری خازردا خنکا
ەیوەندیدار