بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر بە بەڵگەی ئەتککردنی منداڵەوە دەستگیرکرا



سێ بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان بە زیاتر لە کیلۆیەك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران و یەکێکیشیان بەڵگەی ئەتککردنی منداڵی نەوجەوانی پێگیراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان، بە هاوکاری بەشی جموجۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوك سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد.

ڕوونیشیکردەوە کە لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا، دەست بەسەر یەك کیلۆ و 650 گرام ماددەی هۆشبەر و سێ تەرازو و نۆ هەزار دۆلاردا گیرا کە پارەی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەڵگەی ئەتککردنی منداڵی نەوجەوانی پێگیراوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی خستەڕوو کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و ڕووبەرووی یاسا دەکرێنەوە.

ئەمساڵ ٨٠٠ خێزانی ئێزدی گەڕاونەتەوە شنگال
پێشت ئەمساڵ ٨٠٠ خێزانی ئێزدی گەڕاونەتەوە شنگال
سێ لیوای سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنران
دواتر سێ لیوای سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنران
ەیوەندیدار