بەغدا دەیان ملیار دیناری دیکەی بۆ هەرێمی کوردستان نارد


حکومەتی عێراق 58 ملیار دینار شایستەی دارایی جوتیاران بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕی 58 ملیار دیناری تری شایستەی دارایی جوتیاران خرایە سەر ئەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.

ڕوونیشیکردەوە پارەکە بریتییە لە شایستەی دارایی جوتیاران بۆ ساڵی 2023 کە 27 ملیاری بۆ سلێمانی، 18 ملیاری بۆ هەولێر و 13 ملیار دیناریشی بۆ جوتیارانی پارێزگای دهۆکە.

نەوزاد شێخ کامیل ئەوەشی خستەڕوو کە پاش تەواوبوونی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنمەکەیان بە سایلۆکان .

هاتوچۆی هەولێر بۆ شۆفێران: لەسەر کەمکردنەوەی خێراییش سزادەدرێن
پێشت هاتوچۆی هەولێر بۆ شۆفێران: لەسەر کەمکردنەوەی خێراییش سزادەدرێن
بەهای  دۆلار لە هەڵکشاندایە
دواتر بەهای  دۆلار لە هەڵکشاندایە
پەیوەندیدار