“گوگڵ” شەڕێکی یاسایی ٥ ملیۆن دۆلاری دۆڕاند



گووگڵ شەڕێکی یاسایی ٥ ملیۆن دۆلاری دۆڕاندووە، تۆمەتبارکراوە بە پێشێلکردنی تایبەتمەندی ملیۆنان بەکارهێنەر، لە ڕێگەی بەدواداچوونی گەڕانی ئینتەرنێت و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەریان.

ئیڤۆن گۆنزالێز ڕۆجەرز، دادوەری ناوچەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، “هیچ بەڵگەیەکی ڕەزامەندی بەکارهێنەران بۆ گوگڵ بەردەست نیە، سەبارەت بە چاودێریکردنی ئەو شتانەی کە لە ئینتەرنێتدا سەیری دەکەن و بە دوایدا دەگەڕێن.”

دەیڤید بۆیس، پارێزەری داواکاران بڕیارەکەی دادگای بە “هەنگاوێکی گرنگ لە پاراستنی تایبەتمەندی ملیۆنان ئەمریکی” ناوبرد.

داواکاران ڕایانگەیاندووە، شیکارییەکانی گوگڵ کە بنکەکەی لە ویلایەتی کالیفۆرنیایە، زانیاری بەکارهێنەران کۆدەکاتەوە لەکاتێکدا بە شێوەیەکی تایبەت گەڕان دەکەن، ڕێگە بە کۆمپانیاکە دەدات بەدواداچوون بۆ چالاکییەکانی بەکارهێنەران بکات تەنانەت کاتێک وێبگەڕی گووگڵ لەسەر “نادیار” و وێبگەڕەکانی دیکەش بۆ گەڕانی “تایبەت” دانراوە.

ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەمەش ڕێگەی بە گووگڵ داوە کە زانیاری تەواو کۆبکاتەوە لەسەر هاوڕێکانیان، خولیاکانیان، خواردنە دڵخوازەکانیان، خووەکانی بازاڕکردن و خووەکانی دیکە کە بە شێوەی ئۆنلاین بەدوایاندا دەگەڕێن.

لە بڕیارێکی ٣٦ لاپەڕەیدا، ئیڤۆن گۆنزالێز ڕۆجەرز وتی: سکاڵاکاران نیشانیان داوە بازاڕێک بۆ داتاکانیان هەیە، بە ئاماژەدان بە بەرنامەیەکی تاقیکاری گووگڵ کە ڕۆژانە ٣ دۆلار دەدات بە بەکارهێنەران بۆ مێژووی گەڕانەکانیان.

داواکارییەکە لە حوزەیرانی ٢٠١٦ەوە بەکارهێنەرانی گووگڵ دەگرێتەوە و داوای قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی هەر بەکارهێنەرێک بە ٥ هەزار دۆلار دەکات، بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی کالیفۆرنیا بۆ گوێگرتن لە تەلەفۆن و پاراستنی نهێنی کەسی.

حکومەتی هەرێم پرۆژە یاسای نەوت و غازی عێراق تاوتوێ دەکات
پێشت حکومەتی هەرێم پرۆژە یاسای نەوت و غازی عێراق تاوتوێ دەکات
پلەکانی گەرما دەگاتە 51 پلەی سیلیزی
دواتر پلەکانی گەرما دەگاتە 51 پلەی سیلیزی
ەیوەندیدار