دایک و کوڕێک بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەستدا



بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، لە رووداوێكی هاتوچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و  شەش كەسی دیكەش برینداربوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ، بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای سلێمانی – چەمچەماڵ نزیک کارگەی خشتی ئاشور دوو كەس گیانیان لەدەستدا و شەش كەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو دوو کەسەی گیانیان لە ەستداوە ژنێکی تەمەن (٥١) ساڵ و گەنجێکی تەمەن (٢١) ساڵە و دایک و کوڕن، شەش کەسی دیکەش برینداربوون ،کە سێ مناڵ و سێ ژنن.

تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بەمەبەستی چارەسەری بەپەلەی بریندارەکان و گواستنیانەوە بۆ سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ .

 

 

قەهوەجی: پێویستمان بە یەکڕیزییە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان
پێشت قەهوەجی: پێویستمان بە یەکڕیزییە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ ئەم دوو وەزارەتە مووچە وەردەگرن
دواتر ئەمڕۆ ئەم دوو وەزارەتە مووچە وەردەگرن
ەیوەندیدار