رێکخراوی خێرخوازی حاجی ئیدریس سورچی، ئاماری چالاکییەکانی خستەڕوو



رێکخراوی حاجی ئیدریس سورچی، کە ڕێکخراوێکی قازانج نەویستی خێرخوازیە، ئاماری کاروبارە خێرخوازیی و مرۆییەکانی بڵاوکردەوە کە لە چەندین سێکتەری جیاوازدا خۆی دەبینێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی ڕێکخراوەکە، کە وێنەیەکی گەیشتووەتە دەست تۆڕی میدیایی خەڵک، ڕێکخراوەکە ئامانجی سەرەکی هاوکاریکردنی سەرجەم چین و توێژەکانە .

هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، لە دوای سەرهەڵدانی قەیرانی ساڵی ٢٠١٣، رێکخراوی حاجی ئیدریس سورچی، کاریکردووە دەستگیرۆی کەسانی نەدار و هەژار و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و زۆربەی توێژەکان بووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو؛ جیا لە هەوڵە خێرخوازی و دەستگیرۆییەکانی بۆ خەڵکانی هەژار و نەدار و نەخۆش و پەککەوتە، تا ئێستا نزیکەی ٥ هەزار کەمپەینی ڕێکخراوی هەبووە کە لە سێکتەرەکانی ژینگە، تەندروستی، پەروەردە، پەنابەران، خۆی دەبینێتەوە و یەکێک لە کارە خێرخوازیە گرنگەکانی ئەم دەزگایە کارکردنی بەردەوامە لە سێکتەری پەروەردەدا، کە لەم هەوڵە گرنگانەدا خۆی دەبینێتەوە؛

دابینکردنی سکۆلەرشیپی خوێندنی باڵا بۆ قوتابیانی خێزانە هەژارەکان.
دابینکردنی هەلی مەشقکردن بۆ خوێندکارانی زانکۆ.
نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان.
دابینکردنی پێداویستی و هۆیەکانی فێرکردن بۆ قوتابخانەکان.
دابینکردنی پارسێلی خۆراک و ژەمەکان بۆ ئەو خوێندکارانەی لە بەشەناوخۆییەکان نیشتەجێن.

 

ڕێکخراوی خێرخوازی حاجی ئیدریس سورچی، لە ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوە و لە ٢٠١٤ مۆڵەتی فەرمی لەفەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی سەر بەحکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە و بارەگای سەرەکیی لە شاری هەولێرە.

تۆمەتباری ڕووداوەکەی ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکرا
پێشت تۆمەتباری ڕووداوەکەی ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکرا
چۆن هەست بە نەخۆشی هەوكردنی تورەكەی زراو بكەین؟ “نازور یان لێزەر باشە؟”
دواتر چۆن هەست بە نەخۆشی هەوكردنی تورەكەی زراو بكەین؟ “نازور یان لێزەر باشە؟”
ەیوەندیدار