١١ کۆچبەر خنکان و ٤٢ کۆچبەری دیکە بێسەروشوێنن



بەهۆی نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران ١١ کۆچبەر خنکان و ٤٢ کۆچبەری دیکەش بێسەروشوێن بوون، ئاماژەبەوەکراوە تا ئێستا تەنها دوو کۆچبەر دۆزراونەتەوە و ڕزگارکراون.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەرپرسی ناوخۆیی تونس بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران لە دورگەی کیرکینا لە نزیک بەندەری سفاکس لەو وڵاتە نقومبووە و بەهۆیەوە ١١ کۆچبەر خنکان و ٤٢ کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

باسی لەوەکردووە، بەشی زۆری کۆچبەرەکان خەڵکی وڵاتانی ئەفریقا بوون لە کۆی هەموو کۆچبەرەکانیش کە ژمارەیان نەزانراوە تەنها دوو کۆچبەریان دۆزراونەتەوە و رزگارکراون.

هاوکات، بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی تونس، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ٢٠ی تەمموزی ئەمساڵ، تەرمی ٩٠١ کۆچبەر لە کەناراوەکانی تونس دۆزراونەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا کۆچبەران بەزۆری لە لیبیاوە روویان لە وڵاتانی ئەوروپا دەکرد، بەڵام لە ئێستادا کەناراوەکانی تونس وەک دەروازەی سەرەکی کۆچکردن بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەکاردێت.

به‌ریتانیا، پەنابەران لە دەریادا نیشتەجێ دەکات
پێت به‌ریتانیا، پەنابەران لە دەریادا نیشتەجێ دەکات
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئوردن لەئاستێکی بەرزدایە
دوات هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئوردن لەئاستێکی بەرزدایە
پەیوەندیدار