هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئوردن لەئاستێکی بەرزدایە



عێراق کە یەکێکە لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لەماوەی ڕابردوودا بڕێکی زۆر نەوتی خاوی هەناردەی وڵاتی ئوردن کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان تەنها لەماوەی سێ مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا عێراق زیاتر لە ٩٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئوردن کردووە، کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژە بەوەدەکات بڕی ئەو نەوتەی هەناردەی ئوردن کراوە گەیشتووەتە ٩٠١ هەزار و ٢٢٣ بەرمیل لە مانگەکانی ئایار و حوزەیران و تەموزدا کە ڕۆژانە ١٠ هەزار و ١٣ بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.

باسی لەوەکردووە، بڕی ئەو داهاتەی لە نەوتی خاوی هەناردەکراو بۆ ئوردن دەستی کەوتووە گەیشتووەتە ٥٤.٨٨ ملیۆن دۆلار و بەڕێژەیی نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە ٦٠.٧٦ دۆلار فرۆشراوە.
لە ئەیلوولی ۲۰۲۱، بەگوێرەی ڕێککەوتنێک ئوردن توانی ڕەزامەندی گواستنەوەی نەوتی عێراق وەربگرێت کە ڕۆژانە نەوتی وەرگرت و ڕۆژانە ١٠ هەزار بەرمیل لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکەوە هاوردەی وڵاتەکەی بکات و خواستی ناوخۆی پێ پر بکاتەوە.

١١ کۆچبەر خنکان و ٤٢ کۆچبەری دیکە بێسەروشوێنن
پێشت ١١ کۆچبەر خنکان و ٤٢ کۆچبەری دیکە بێسەروشوێنن
محەمەد حاجی مەحمود: سەربەخۆیی خەباتی دەوێت و هێزەکانمان ئامادەن بۆ بەرگریکردن لە کوردستان
دواتر محەمەد حاجی مەحمود: سەربەخۆیی خەباتی دەوێت و هێزەکانمان ئامادەن بۆ بەرگریکردن لە کوردستان
ەیوەندیدار