بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردن سێ کەس بریندرابوون



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە سێ کەس برینداربوون، لەسەر ڕوداوەکەش سێ تۆمەتبار دەستگیرکراون.

شەوی ڕابردوو پۆلیسی ڕاپەڕین لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ناحیەی چوارقوڕنە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان دوو لایەن لەئەنجامی تەقەکردن سێ کەس بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، “لەگەڵ بیستنی هەواڵەکە دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە، لە نەخۆشخانە چارەسەری پێوست بۆ بریندارەکان کراوە”.

ئەوەشیخستەڕو، بەبڕیاری دادوەر لەسەر ڕوداوەکە دوو تۆمەتبار بەپێی بڕگەی 31ی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و تۆمەتبارێکی دیکەش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕینەوە دەستگیرکراوە، لێکۆڵینەوەش لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

تورکیا سنوری ئامێدی بۆردومانکرد و قوربانی هەیە
پێشت تورکیا سنوری ئامێدی بۆردومانکرد و قوربانی هەیە
بە پێی خشتە نوێیەکە، ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن
دواتر بە پێی خشتە نوێیەکە، ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن
ەیوەندیدار