وەزارەتی ناوخۆ ئەو شوێنانە دادەخات کە مەترسی خنکانیان لێدەکرێت



وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای زیادبوونی رووداوەکانی خنکان شریتی سور لەو شوێنانە دەدەن کە مەترسی خنکانیان هەیە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە، دوای زیادبوونی ڕووداوەکانی خنکانی هاووڵاتیان و گەشتیاران لە ڕووبار و دەریاچە، زێ، چەمەکان، لە وەرزی هاویندا، بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی و پۆلیس ئەو شوێنە گەشتیاریانە دادەخەن کە لە ماوەی ڕابردوو هاووڵاتییان و گەشتیاران لێیان خنکاون و مەترسیدارن بۆ مەلەکردن. ئەمەش بە ئامانجی کەمکردنەوەی دەرفەت و ئەگەرەکانی قوربانی زیاتر.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە دەستەی گشتی گەشتوگوزار و دەستەی پاراستن و چاککردنەوەی ژینگە و فەرمانگەی میدیا و زانیاری و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و دامەزراوە پەیوەنددارەکانی دیکە هەڵمەتی ئاگادارکردنەوە و هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان و گەشتیاران بۆ خۆپاراستن لە مەلەکردن لەو شوێنە مەترسیدارانە دەست پێ دەکەن.

وەزارەتی ناوخۆ داوا لە هاووڵاتییان و گەشتیاران و کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار دەکات کە پابەند بن بە دوورکەوتنەوە لەو شوێنانەی شریتی سووری لێدراوە و هێما و تابلۆکانی قەدەغەکردنی مەلەی لێ هەڵواسراوە. ئەو شوێنانە مەترسیدارن و بەهیچ شێوەیەک ناکرێت مەلەی تێدا بکرێت و بۆ مەلەکردن ناشێن و ڕێگاپێدراو نین.

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە لە بارەی پێدانی داهاتی هەڵە بە بەغدا
پێشت روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە لە بارەی پێدانی داهاتی هەڵە بە بەغدا
سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
دواتر سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
پەیوەندیدار