قائیمقامیەتی سلێمانی هۆڵێكی بلیارد دادەخات



ئەمڕۆ یەك شەممە، بەهۆی پابەند نەبون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن و هەبونی نەوجەوان لەشوێنەكەیدا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هۆڵی بلیاردی میدڵی لەگەڕەكی سەرچنار داخست.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی رێنماییەكانی كاركردن، پێویستە خاوەن شوێنەكە رێگری لە منداڵی نەوجەوان و تەمەن خوار (18) ساڵ بكات بۆ شوێنەكەی بەپێچەوانەوە ڕوبەڕوی رێكارە یاساییەكان دەكرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لەكاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن.

سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
پێشت سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
سبەینێ‌ لە 16 بەنزینخانە بەنزینی 750 دیناری دابەش دەكرێت
دواتر سبەینێ‌ لە 16 بەنزینخانە بەنزینی 750 دیناری دابەش دەكرێت
پەیوەندیدار