قیرتاوكردنی شەقامی 60مەتری هەشتی حەسارۆك دەستیپێكرد



هەولێر- ئارام سەردار
وەزیری شارەوانی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، چوار بیری دیكەی ئاوی خواردنەوە لێ دەدرێن و دروستكردنی تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆش دەستیپێكردووە.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، قیڕتاوكردنی شەقامی 60مەتری لە 8ی حەسارۆك لەسەر داهاتی 100%ی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دەستیپێكرد و دوای تەوابوونی ئەو شەقامەش، شەقامە 60 مەتری و 40 مەترییەكانی دیكە تەواو دەكرێن.

وتیشی، “دەست بە دروستكردنی تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆی 8ی حەسارۆك كراوە”. سەبارەت بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لەلایەن حكوومەتەوە بۆ شار و شارۆچكەكانی كوردستان ساسان عەونی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان، كە لە هەر شوێنێك پێویست بە خزمەتگوزاری بكات، حكوومەت خزمەتگوزارییان پێ دەگەیەنێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە 5/12/2022، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و ژمارەیەك بەڕێوەبەر و ئەندازیار و تیمەكانی شارەوانی، قیڕتاوكردنی شەقامی 60مەتریی 8ی حەسارۆك دەستیپێكرد.

سەبارەت بە لێدانی بیری ئاوی خواردنەوە، ساسان عەونی وتی: تاكوو ئێستا چوار بیری ئاو لێدراون و لە بەرنامەدایە لە داهاتوویەكی نزیكدا چوار بیری دیكەش لێ دەدرێن.

لەبارەی تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆش ئاماژەی بەوەكرد، دروستكردنی تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ دەستیپێكردووە و لەكاتی ئاوەدانبوونەوەی زیاتری گەڕەكەكە، بەرنامە و پلانی دیكەمان بۆی هەیە.

پۆتین هاوڕەگەزبازی قەدەغە دەكات
پێشت پۆتین هاوڕەگەزبازی قەدەغە دەكات
ئەو خواردنە چیە نابێت لە دوای خواردنە برژاوەكانەوە بخورێت
دواتر ئەو خواردنە چیە نابێت لە دوای خواردنە برژاوەكانەوە بخورێت
ەیوەندیدار