بایکۆت زانکۆشی گرتەوە و گردبوونەوەی ناڕەزاییش دەستپێدەکات



ئەنجوومەن و ستافی ناڕازیی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی بایکۆتیان ڕاگەیاند و سبەینێش گردبوونەوەی ناڕەزایی دەستپێدەکەن.

ئەنجوومەن و ستافی نارازیی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ “تۆڕی میدیایی خەڵك” نێردراوە، بایکۆتیی دەوامیان لە زانکۆی سلێمانیان لە دژی پاشەکەوتکردن و لێبڕینی بەشێک لە مووچەی فەرمانبەران و وەستاندنی پلەبەرزکردنەوەی وەزارەتە خزمەتگوزارییەکان ڕاگەیاند.

ئەوەشیان خستەڕوو کە “هەر بەرپرسێکیش فشار لە هەر مامۆستایەک یان فەرمانبەرێک بۆ دەوامکردن بکات، ئەوا رووبەرووی لێپرسینەوەی جەماوەریی و نێودەوڵەتی دەکەینەوە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە سەرباری بایکۆتکردن، ڕۆژی دووشەممەش لەبەردەم نووسینگەی سلێمانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سلێمانی گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجام دەدەن.

خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، یەکێكە لەو وەزارەتانەی کە ناویان لە لیستی مووچەی مانگی شەشدا نەهاتووە و تا ئێستاش حکومەت هۆکاری دیارینەکردنی ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی ئەو وەزارەتانەی ڕانەگەیاندووە.

درامایەکی تورکی دەبێت بە ڕاست و خزمەتکارێك دەبێت بە ملیۆنێر
پێشت درامایەکی تورکی دەبێت بە ڕاست و خزمەتکارێك دەبێت بە ملیۆنێر
ئەفسەرێکی باڵای پێشمەرگە کوژرا
دواتر ئەفسەرێکی باڵای پێشمەرگە کوژرا
ەیوەندیدار