کـەسێك لە دەربەندی ڕانیە خنکا



بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕیــن ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ كەسێكی دیكە لە دەربەندی ڕانیە خنكاوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕیــن لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەداخەوە ئێســتا ھـاووڵاتیەك لە دەربەندی ڕانیە “زێـی بچـوك ” خــنکا و تیـمەکـانی غەواسی بەڕێوەبەرایەتیمان سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمـەكەیدا.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو گەنجە بەناوی (محەمەد عەلی) تەمەن ( ٢٠ ) سـاڵە و دانیشتوی ڕانیەیە لە گەڕەکی “قـولە ” بە مەبەستی مەلەکردن هاتۆتە ئاوی دەربەند و لە ئەنجامدا خنکاوە.

ئاشكراشی كردووە، ئەو گەنجە لە هەمان ئەو شوێنە خنکاوە، کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا کەسێکی تر تیایدا خنکا.

حكومەتی هەرێم “ڕێز و سوپاس”ەكەی هەڵبژاردنی پێشووی نەداوە بە فەرمانبەران
پێشت حكومەتی هەرێم “ڕێز و سوپاس”ەكەی هەڵبژاردنی پێشووی نەداوە بە فەرمانبەران
جۆرێكی حەب بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە دۆزرایەوە
دواتر جۆرێكی حەب بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە دۆزرایەوە
ەیوەندیدار