پۆلیسی سلێمانی؛ لە سەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك تۆمەتبارێك دەستگیركرا


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی كفرییەوە داواكراو بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی فەرمانێكی گرتن لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی كفرییەوە لەسەر تۆمەتبارێك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیان سەرجەم بنكەكان ڕاسپێردران، كە بەدواچوون و لێكۆڵینەوە بكەن بۆ دۆینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت، كە داواكراوبووە لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك .

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار (م ، م ، ع لەدایكبووی 1999) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە .

قد تكون صورة ‏شخص واحد‏

دوو جۆر نەخۆشی لەناو خوێندكاران بڵاودەبێتەوە
پێشت دوو جۆر نەخۆشی لەناو خوێندكاران بڵاودەبێتەوە
پارەی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لەپارێزگایەكی هەرێم كەمكرایەوە
دواتر پارەی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لەپارێزگایەكی هەرێم كەمكرایەوە
پەیوەندیدار