یاساى سەربازى زۆرەملێ لە عێراق بەم نزیکانە دێتەوە ناو پەرلەمان



ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، یاساى سەربازى زۆرەملێ لە عێراق بەم نزیکانە دەگەڕێنرێتەوە ناو پەرلەمان.

عەلی نەعمە بەنداری ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە لیژنەى ئاسایش و بەرگرى، بە میدیا عێراقییەکانى راگەیاند، لەماوەکانی ڕابردودا بەمەبەستى خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاساکە کۆبوونەوەى پەرلەمان رێکخرا، بەڵام ناڕەزایەتیی هێزە سیاسییەکان و کەسایەتییە پەرلەمانییەکانى لێکەوتەوە.

هاوکات ئاماژەى بەوەکرد، “ئەوکات فراکسیۆنەکانى ناو پەرلەمان بیانوى ئەوەیان هەبوو، بە تێپەڕاندنى ئەم پڕۆژەیاسایە، حکومەتى عێراق پێویستی بە کەمپی مەشق و میکانیزمی رێکخراوەیی و کارگێڕی و بودجەیەکى زەبەلاح هەیە”.

ئەو ئەندامەى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى پەرلەمانى عێراق وتى “یاساکە لەلایەن حکومەتەوە کشێنرایەوە بۆ ئەوەی جارێکى تر هەموارى بۆ بکاتەوە و دووبارە بیگەڕێنێتەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران”.

پڕۆژەیاساى سەربازى زۆرەملێ لەنێوان دوو بەرەدا دابەش بووە، بەرەیەک پشتیوانى دەکات بە ئامانجى ئەوەى گەنجان لە کاتە بەتاڵەکان دوور دەخاتەوە و جەستە و تەندروستییەکى باشیان ئەداتێ و وڵات پێش دەخات، بەرەیەکیش نەیارى پڕۆژەیاساکەن و بە شتێکى زیادەى دەزانن بۆ بودجەى گشتى عێراق.

 

بازاڕی دۆلارەكە دابەزینی بەهای دۆلار بۆ 140 هەزار ڕادەگەیەنێت
پێشت بازاڕی دۆلارەكە دابەزینی بەهای دۆلار بۆ 140 هەزار ڕادەگەیەنێت
هێڵەكانی ئینتەرنێت لە هەرێم ڕادەگیرێن
دواتر هێڵەكانی ئینتەرنێت لە هەرێم ڕادەگیرێن
ەیوەندیدار