پێنج سایلۆی 40 هەزار تۆنی لە هەرێم دروست دەكرێن


وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە بڕی نزیكەی 70 ملیار دینار پڕۆژەی دروست كردنی چەند سایلۆیەكی نوێ خرایە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە و دروستكردنی سایلۆی 40 هەزار تۆن و 5 كۆگا لە هەڵەبجە تەندەری بۆ ئامادەكراوە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، كە لە پڕۆژەكانی وەزارەتەكەی لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بڕیار درا بە دروستكردنی ژمارەیەك سایلۆ و كۆگا بۆ ناوچە جیاجیاكانی هەرێم.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دروستكردنی سایلۆیەكی 40 هەزار تۆن-ی و 5 كۆگا لە ئیدارە گەرمیان – كەلار بە گوژمەی 20 ملیار و 672 ملیۆن و 663 هەزار دینار و دروستكردنی هەمان سایلۆ و 4 كۆگا لە ناحیەی ڕڤیا بە گوژمەی 17 ملیار و 948 ملیۆن و 700 هەزار دینار دروست دەكرێت .

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە سایلۆیەكی 40 هەزار تۆنی و 10 كۆگا لە ناحییەی قوشتەپە -هەولێر بە گوژمەی 21 ملیار و 276 ملیۆن و 835 هەزار دینار دروست دەكرێت .

هاوكات ئاشكراشیكردووە، كە لە ئێستادا دروستكردنی سایلۆی 40 هەزار تۆنی و 5 كۆگا لە هەڵەبجە كە تەندەری بۆ ئامادەكراوە.

تۆماركردنی پەنجە مۆر دەكرێتە مەرج بۆ عومرەكاران
پێشت تۆماركردنی پەنجە مۆر دەكرێتە مەرج بۆ عومرەكاران
دوو جۆر نەخۆشی لەناو خوێندكاران بڵاودەبێتەوە
دواتر دوو جۆر نەخۆشی لەناو خوێندكاران بڵاودەبێتەوە
پەیوەندیدار