بەرزبوونەوەی نرخی غاز لە ئەوروپا



نرخی غاز لە ئەوروپا، بەڕێژەی ٪١٥ بەرزبوەوە و هەزار مەتر سێجا بە ٣٥١.٩ دۆلار لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی غاز دەگەڕێتەوە بۆ گرێبەستەکانی ئایندەی سووتەمەنی شین بۆ مانگی ئەیلوولی داهاتوو لەسەر پێوەرەکانی دامەزراوەی- TTF ، گەورەترین سەنتەری ئەوروپایە بۆ مامەڵەکردن بە غاز و بنکە سەرەکیەکەی لە هۆڵەندایە.

ئێستا نرخی غاز بەڕێژەی ٪١.٥ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٣٥١.٩ دۆلار بۆ هەزار مەتر سێجایەک، لە سەرەتای مامەڵەکاندا نرخی غاز بە ڕێژەی ٪٢.٢ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٣٥٤.٢ دۆلار بۆ هەزار مەتر سێجا.

نرخی غاز لە ئەوروپا لە کۆتایی ساڵی ڕابردووەوە دەستی بە دابەزین کرد، لە ٢٥ ئایار نرخی هەزار مەتر سێجا بۆ کەمتر لە ٣٠٠ دۆلار دابەزی، بۆیە لە ماوەی دوو ساڵدا یەکەمجارە نرخی غاز لە ئەوروپا بەرزبوونەوە تۆماربکات.

بەهای دۆلار دابەزی
پێشت بەهای دۆلار دابەزی
سەرۆک وەزیرانی پاکستان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا
دواتر سەرۆک وەزیرانی پاکستان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا
ەیوەندیدار