کوڕێک هەوڵی دزیکردن لە باوکی دەدات



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، سێ تۆمەتباری بڕینی نوسینگەیەکی حەواڵەی دراو دەستگیرکران.

بەتۆمەتی بڕینی نوسینگەیەكی حەواڵەی دراو، لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ و بە هاوكاری نوسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوان سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە، لە ساتی گەڕان و دەرچوونەكانی مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بۆ ناو بازاڕ و گەڕەكەكانی شاری سلێمانی، لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ و بەهاوكاری نوسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوان سێ‌ تۆمەتبار لە ساتی بڕینی نوسینگەیەكی حەواڵەی دراو دەستگیركران، دەست بەسەر بڕی 40 ملیۆن دینار و ژمارەیەكی زۆر كارتی هێڵەكانی پەیوەندی و ئینتەرنێت گیرا .

لە كاتی لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كە منداڵێكی خاوەن نوسینگەكە هاوكاری تۆمەتباران بووە بۆ بڕینی نوسینگەكە .

ئێستا هەرسێ‌ تۆمەتبار، (م،ك،ر) لە دایكبووی 1986، (پ،ر،ع) لە دایكبووی 2001، (ر،ع،ع) لە دایكبووی 2001، بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە .

کاتی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ ڕاگەیەندرا
پێشت کاتی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ ڕاگەیەندرا
تۆز بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
دواتر تۆز بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار