نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆن ڕونکردنەوە دەدات



نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، ڕایگەیاند ڕۆژانە زیاتر لە ٧ کاتژمێر کاردەکەن و لە ڕووی تۆمارکردن و نوێکردنەوەی کارتی دەنگدەران لەڕیزی پێشيوەی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمن.

 

نوسینگەکە لە ڕونکردنەوەیەکیدا ئاماژە بەوەدەدات،وەک لای هەموو لایەک روونە کە لەئێستادا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لەقۆناغی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەراندایە، هاوکات ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانیش هەر لەیەکەم رۆژی ئەو پرۆسەیەوە لەرێگای کارمەندانی ناوەندەکانییەوە خۆنەویستانە سەرجەم رۆژانی هەفتە (بەپشووی فەرمی‌و هەینی‌و شەممە)ەوە لەکاتژمێر ٨ ـی بەیانی تا ٣ ـی عەسر کاری بۆ هاوڵاتیانی دەنگدەر کردووە، چ لەناو ناوەندەکانی تۆمارکردنەوە کە ژمارەیان ٧٩ ناوەندی تۆمارکردنە لەتەواوی سنوری پارێزگای سلێمانی‌و هەڵەبجەو ئیدارەی راپەڕین‌و گەرمیان یاخود لەرێگای تیمە جێگیرو گەڕۆکەکانییەوە.

 

بەڵام سەیرە کە ئەمڕۆ کەناڵێک‌و پەیجەکانی کەوتونەتە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست‌و چەواشەکارانە کە گوایە “کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی نایەوێت هاوڵاتیان‌و گەنجان کارتی بایۆمتری دەربهێنن” هەروەها ” کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی تیمی گەڕۆکی نییە کار ناکەن لەسەر تازەکردنەوەی کارتی بایۆمتری”و سەرجەم ئەم قسانەشی داوەتە پاڵ “چاوگێک لەکۆمسیۆن”.

ئێمە وەک ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی سەرجەمی ئەم تۆمەتانە رەت دەکەینەوەو بەکارێکی دوور لەئێتیکی رۆژنامەوانی لەقەڵەم دەدەین، چونکە کەناڵەکەو پەیجەکان جگەلەوەی ناوی سەرچاوەکەیان نەبردووە، بەهیچ جۆرێکیش نەهاتوون بەشێوەی فەرمی بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکەن.

داتاو زانیارییەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق دەیسەلمێنێت کە ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی لەریزی پێشەوەی پارێزگاکانی عیراقە لەنوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران‌و زۆرترین خزمەت بەهاوڵاتیان‌و دەنگدەرانی سنوری پارێزگای سلێمانی لەڕێگەی تۆمارکردنی بایۆمتری و دابەشکردنەوەی کارتی بایۆمتری دەنگدان.

ڕۆژی یەک شەممە مووچەی  ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
پێشت ڕۆژی یەک شەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
لە شارباژێڕ فێستیڤاڵی کورته‌ فیلمی په‌روه‌رده‌یی راگه‌ینرا
دواتر لە شارباژێڕ فێستیڤاڵی کورته‌ فیلمی په‌روه‌رده‌یی راگه‌ینرا
ەیوەندیدار