نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکرد



ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ٢٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى زیاتر لە دوو دۆلار دابەزیوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٣ دۆلار و ٥٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى زیاتر لە سێ دۆلار دابەزیوە.

دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتە لە عێراق، ڕوسیا، سعودییە، ئیمارات، جەزائیر، کوێت و عومان، کە بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتیان لە پێناو هێشتنەوەی نرخی نەوت بە سەقامگیری لە بازاڕەکانی جیهان کەمکردەوە.

پشکی عێراق بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە پێشتردا چوار ملیۆن و ٤٣١ هەزار بەرمیل بوو لە ڕۆژێک، دواتر لەسەر  ڕەزامەندی عێراق و ڕێکخراوی ئۆپیك پڵەس بڕی ٢١٠ هەزار بەرمیل نەوت کەمکرایەوە، بڕیار وایە ساڵی داهاتوو عێراق چوار ملیۆن و ٢٢٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنێت.

دوو کەس بە تۆمەتی ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی دەستگیرکران
پێشت دوو کەس بە تۆمەتی ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی دەستگیرکران
مەسرور بارزانی: جەخت لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی ئەو هێزە نایاساییانەی لە ناوچەکەدا هەن دەکەینەوە
دواتر مەسرور بارزانی: جەخت لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی ئەو هێزە نایاساییانەی لە ناوچەکەدا هەن دەکەینەوە
ەیوەندیدار