هێرشەكەی ئەمڕۆی ڕوسیا نرخی گەنمی لە جیهاندا بەرزكردەوە



ڕوسیا هێرشی کردە سەر یەکێک لە بەندەرەکانی ناوخۆی ئۆکرانیا لەسەر ڕووباری دانوب، ئەمەش نرخی خۆراکی جیهانی بەرەو بەرزبوونەوە گەیاند، لەکاتێکدا مۆسکۆ بەکارهێنانی هێزی خۆی چڕكردۆتەوە بۆ دووبارە سەپاندنەوەی گەمارۆی سەر هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراینا.

وەزارەتی بەرگری ئۆکراینا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، سایلۆیەکی دانەوێڵە لە بەندەری ئیسماعیل لەسەر ڕووباری دانوب لە ناوچەی ئۆدێسا زیانی پێگەیشتووە.

وەزارەتی بەرگری ئۆکراینا لەسەر پلاتفۆرمی (X)، كە پێشتر تویتەر بوو، نووسیویەتی، “دانەوێڵەی ئۆکراینا دەتوانێت خۆراک بە ملیۆنان کەس بدات لە ئاستی جیهانیدا”.

بەندەری ئیسماعیل، کە دەکەوێتە سەر ڕووباری دانوب بەرامبەر ڕۆمانیای ئەندامی ناتۆ، ڕێگایەکی گەورەی بەدیل بووە بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵە لە ئۆکرایناوە، لەو کاتەوەی ڕوسیا لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزدا گەمارۆی دیفاکتۆی بەندەرەکانی دەریای ڕەشی ئۆکراینای سەپاندەوە.

نرخی گەنم لە ئەنجوومەنی شیکاگۆ بۆ بازرگانی لەدوای هێرشەکەی ئەمڕۆ چوار شەممە بەڕێژەی 4% بازدانی بەخۆیەوە بینی، نیگەرانی بازرگانان لەسەر کاریگەرییەکانی لەسەر دابینکردنی جیهانی بەهۆی لەدەستدانی بازاڕەوە بۆ ئۆکراینا، کە یەکێکە لە هەناردەکارە سەرەکییەکانی خۆراک لە جیهاندا.

ناردنی بەنزینی عێراقی بۆ هەرێم دەستپێدەكاتەوە
پێشت ناردنی بەنزینی عێراقی بۆ هەرێم دەستپێدەكاتەوە
لەسەر شەقامی 60 مەتری سلێمانی ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا
دواتر لەسەر شەقامی 60 مەتری سلێمانی ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا
ەیوەندیدار