ئەم بانکە پێدانى پێشینەی خانووبەرەى ڕاگەیاند



بانکی رافیدەین وردەکاریەکانی پێدانى پێشینەى خانووبەرە و مەرجەکانى وەرگرتنى راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکى ڕافیدەین ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، پارەی قەرزی خانووبەرە بە مەبەستی نۆژەن کردنەوە، یاخود درووست کردنى خانوو یان کڕینی زەوی بەگوێرەی چەند مەرجێک بە هاوڵاتیان دەدەرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەیدا بانکى ڕافیدەیندا بەچەند خاڵێک مەرجەکانی پێدانی پێشیەنەکە خراوەتەڕوو کە بریتین لە:

زۆرترین قەرز ١٥٠ ملیۆن دینارە و بەم مەبەستانە دەدرێت بە هاوڵاتیان ئەوانیش:

  • لە ٥٠ ملیۆن دینار هەتا ٧٥ ملیۆن دینار بۆ کڕینی زەوی

ب- لە ١٥ ملیۆن دینار هەتا ٧٥ ملیۆن دینار بۆ نۆژەن کردنەوە وەردەگیرێت.

ج- لە ٥٠ ملیۆن دینار هەتا ١٥٠ ملیۆن دینار بۆ کڕینی خانوو وەردەگیرێت.

٢- سوو بە ڕێژەی ٦٪ دەگێڕدرێتەوە.

٣- ماوەی دانەوەی قەرزەکە ١٥ ساڵە.

٤- دڵنیایی قەرزەکە بەم شێوەیە دەبێت:

أ- ئەو فەرمانبەرانەی موچەکانیان جێگیرە لەلای بانکی ڕافیدەین بە ماستەرکارد وەری دەگرن و قەواڵەی خانووبەرە دەدەن بە ڕەهن بە بانکەکە رەهنێکی دڵنیایی پلەیەک (گوژمەی قەرزەکە + ٢٥٪).

ب- هاوڵاتیان پێویستە کەفیلێک بهێنن کە موچەکەی لە بانکی ڕافیدەین جێگیر کرابێت و قەواڵەی خانووبەرەیەک پێشکەش بکات لە پلەی یەکەم.

ج- ئەوخانەنشینانەی کە تەمەنیان لە چوارچێوەی تەمەنی دڵنیاییدایە لەکاتی تەواوبوونی قەرزەکە.

د- دڵنیایی بە ماستەرکارد و پێشکەش کردنی قەواڵەیەکی خانووبەرە دەبێت بۆ بانکەکە کەڕەهنێکی دڵنیایی بکرێت لە پلەی یەکەم (گوژمەی قەرزەکە + ٢٥٪).

ه- ئەوانەی کە تەمەنیان لە دڵنیایی تێپەڕیوە پێش ماوەی قەرزەکە پێویستە کەفیلێک پەیدا بکەن کە موچەکەی لەلای بانکەکە جێگیر کرابێت و قەواڵەیەکی خانووبەرە پێشکەش بکەن کە بۆ بانکەکە ڕەهن بکرێت بەشێوەیەکی دڵنیایی لە پلەی یەکەم (گوژمەی قەرزەکە + ٢٥٪).

ئەوەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە نۆ ساڵە پێدانى پێشینەى خانووبەرە لە هەرێمى کوردستان ڕاگیراوە.

لەمانگی پێشوودا کەمترین پسوڵەی سەرپێچی تۆمارکراوە
پێشت لەمانگی پێشوودا کەمترین پسوڵەی سەرپێچی تۆمارکراوە
وتەبێژی حکومەتی هەرێم”پێویستمان بە ٩١٢ ملیار دینارە”
دواتر وتەبێژی حکومەتی هەرێم”پێویستمان بە ٩١٢ ملیار دینارە”
ەیوەندیدار