سەدر هۆشداری دەدات



موقتەدا سەدر سەركردەی ڕەوتی سەدر و خاوەن کەسایەتی ئاینی مەزهەبی شیعە لەعێراق هۆشداری دەدات لە هەبوونی پلانێك بۆ بەئامانجگرتنی كەعبەی پیرۆز و مەزارگە ئایینیەكانیان لەدوای سوتاندنی قورئانی پیرۆز لەوڵاتانی ئەوروپا.

لەتویتێكدا، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئاماژەی بەوەکردووە، بەردەوامی تاوانەكانی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لەوڵاتانی ئەوروپا، نیشانەی هەبوونی پلانێكە بۆ بەئامانجگرتنی تەواوی پیرۆزییەکانی دیكەی موسڵمانان وەك كەعبەی قیبلەی موسڵمانان و مەزارگە ئایینیەكانی مەدینە و بەقیع، یان ئەوانەی لەعێراق وشوێنەكانی دیكەن.

باسی لەوەکردووە، بەئامانجگرتنەکانی ئەمجارە بەدەستی هیچ مەزهەبێك نابێت، بەڵکو بەدەستێك دەبێت كە بەبیری هیچ كەسێكدا نایەت، دەشڵێت، دەبێ زۆر ویاربین لەبەرئەوەی وڵاتان ودەسەڵاتداران پەیام وهەڵوێستیان لاوازی پێوە دیارە لەبەرامبەر ئەو وڵاتانەی كەسوكایەتی بەئیسلام وموسڵمانان و پیرۆزییەکانیان دەکەن.

بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی زیادکرد و نرخەکەی لە بازاڕ دابەزی
پێشت بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی زیادکرد و نرخەکەی لە بازاڕ دابەزی
تورکیا سنووری دهۆك بۆردومان دەکات
دواتر تورکیا سنووری دهۆك بۆردومان دەکات
ەیوەندیدار