کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە



دەزگای کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە و بەرزترین پلەش لە گەرمیان دەبێت کە دەگاتە ٤٩ پلەی سیلیزی. شارەزایانی بواری کەشناسیش ئاماژە بەوەدەکەن لە ڕۆژی پێنجشەممەوە بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک کەشوهەوا جێگیر دەبێت.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی دەڵێت، “ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنی، پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبێتەوە و دواتر بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک جێگیر دەبێت”.

وتیشی، “هاوینی ئەمساڵ تەمەنی کورت دەبێت؛ مانگەکانی شەش و حەوت زۆر ئاسایی تێپەڕین. بەگوێرەی پێشبینییەکان، تاوەکو ناوەڕاستی ئەم مانگە گەرمای بەتین ناوچەکەمان ناگرێتەوە.”

بەگوێرەی پێشبینی کەشناسی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:

هەولێر: ٤٣ پلەی سیلزی

سلێمانی: ٤١ پلەی سیلزی

دهۆک: ٤٢ پلەی سیلزی

کەرکووک: ٤٧ پلەی سیلزی

هەڵەبجە: ٤٥ پلەی سیلزی

زاخۆ: ٤٣ پلەی سیلزی

سۆران: ٤٢ پلەی سیلزی

گەرمیان: ٤٩ پلەی سیلزی

نرخی نەوت بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمار کرد
پێشت نرخی نەوت بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمار کرد
ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان و عێراق کۆدەبنەوە
دواتر ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان و عێراق کۆدەبنەوە
ەیوەندیدار