روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایییەوە لە بارەی گەیشتنی پارەی بەغدا و دابەشکردنی مووچە



وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە هیج برە پارەیەکیان لە لایەن بەغداوە بەدەست گەیشتبێت و و دەشڵێت:هەر کات هەر بڕە پارەیەک خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی بەڕەسمی و شەفافانە کات و بڕەکەی ڕادەگەیەنین هەروەک پێشتر کردومانە.

وەزارەتەکە لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ لەچەندین میدیاو کەناڵ و پەیجی سۆشیال میدیا هەواڵی ناردنی بودجەو مووچەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بڵاو کرایەوە، بۆیە بۆ ڕای گشتی و سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندنی ڕوون دەکەینەوە، تا ئەم ساتە هیچ بڕە پارەیەک لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم و لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

دەشڵێت:” لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق و هیچ دام و دەزگایەکی حکومەتی عێراقەوە هیچ شتێکی فەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە سەبارەت بەناردنی بودجەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان”

لە رەەنکردنەوەکەدا وەزارەتی دارایی و ئابوری ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر کات هەر بڕە پارەیەک خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی بەڕەسمی و شەفافانە کات و بڕەکەی ڕادەگەیەنین هەروەک پێشتر کردومانە.

وەزارەتەکە تکا لە هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت:”تکاتان لێ دەکەین متمانە بەو کەناڵ و سایت و پەیجانە مەکەن کە ڕۆژانە نابەرپرسیارانە یاری بەهەست و سۆزی فەرمانبەران و مووچە خۆران دەکەن و هەواڵی ناڕاست و چەواشەکارانە لەسەر دابەشکردنی مووچە بڵاو دەکەنەوە”.

دەشڵێت:”بۆ دەستکەوتنی هەواڵی ڕاست و دروست لەسەر کاتی دابەشکردنی مووچەو هەر بابەتێکی تری فەرمی پشت بە ڕاگەیاندن و کەناڵە فەرمیەکانی حکومەت و وەزارەتی دارایی ببەستن”

سودانی: تۆڕێکی گەورەی قاچاخچی دراومان لە هەولێر دەستگیرکرد
پێشت سودانی: تۆڕێکی گەورەی قاچاخچی دراومان لە هەولێر دەستگیرکرد
وەزارەتی دارایی: پارەکەی بەغدا گەیشت لیستی مووچە بڵاودەکەینەوە
دواتر وەزارەتی دارایی: پارەکەی بەغدا گەیشت لیستی مووچە بڵاودەکەینەوە
ەیوەندیدار