بەنزینخانەكان بۆ پێدانی بەنزینی 750 دیناری بە شۆفێران دیاریكران



بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر ئەو بەنزینخانانەی دیاریكرد، كە بەنزینی حكومەتی بە شۆفێران دەدەن.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ‌ لە 17 بەنزینخانەی ناوەوە و دەرەوەی هەولێر بەنزینی حكومەتی دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، هەر لیترێك بەنزین بە 750 دینار دەدرێت بە شۆفێران.

ماوەی چەند ڕۆژێك نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان بەرزبۆتەوە و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیش ڕایگەیاند، كە هۆكارەكەی بۆ كەمی بەنزینی ناوخۆ و بڕینی بەشە بەنزینی هەرێم لەلایەن عێراقەوە دەگەڕێتەوە.

جەختیشی كردەوە، لە زووترین كاتدا كێشەی بەنزین چارەسەر دەكەن.

وەزارەتی دارایی: پارەکەی بەغدا گەیشت لیستی مووچە بڵاودەکەینەوە
پێشت وەزارەتی دارایی: پارەکەی بەغدا گەیشت لیستی مووچە بڵاودەکەینەوە
شارەوانی سلێمانی “پێش تێکدانی خانوەکەت دەبێت سەردانی شارەوانی بکەیت”
دواتر شارەوانی سلێمانی “پێش تێکدانی خانوەکەت دەبێت سەردانی شارەوانی بکەیت”
ەیوەندیدار