ئەمشەو دیاردەیەكی گەردوونی لە هەرێم ڕوودەدات



ئەمشەو دیاردەی گەردوونی “مانگی تابان” ڕوودەدات، كە تیایدا مانگ بە بەراورد بە شەوانی ڕابردوو گەورەتر دەردەكەوێت و شارەزایەكی بواری كەشناسی و گەردوونی دەڵێت: “هۆكارەكەی ئەوەیە، كە مانگ نزیكتر دەبێتەوە لە زەوی”.

سیروان ساڵح، شارەزای بواری كەشناسی و گەردوونی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمشەو قەبارەی مانگ بەراورد بە شەوانی پێشوو گەورەتر دەبینرێت، ئەمەش بەهۆی نزیکبونەوەی مانگە لە زەوی، چونکە ئەو هێڵەی مانگ لەسەری بە دەوری زەویدا دەسوڕێتەوە بازنەی تەواو نییه و شێوەیەکی هێلکەیی هەیە.

دەشڵێت: “مانگ هەندێ جار تۆزێ نزیکتر بە دەوری زەویدا تێدەپەڕێت، بۆیە قەبارەکەی گەورەتر دەردەکەوێت”.

جەختیشی كردەوە، ئەم دیاردەیە هەرناوێکی لێنرابێت دیاردەیەکی ئاساییە و ساڵانە چەند جارێک دووبارە دەبنەوه.

شارەوانی سلێمانی “پێش تێکدانی خانوەکەت دەبێت سەردانی شارەوانی بکەیت”
پێشت شارەوانی سلێمانی “پێش تێکدانی خانوەکەت دەبێت سەردانی شارەوانی بکەیت”
پەرواز حسێن گۆرانییەكی نوێی بڵاوكردەوە
دواتر پەرواز حسێن گۆرانییەكی نوێی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار