گەیشتەوە بە مێسی و ڕۆناڵدۆی تێپەڕاند


كیلیان مپاپێ‌ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا، ژمارەی پێوانەیی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی دەشكێنێت لە پاڵەوانێتی جامی جیهان بۆ تۆپی پێ‌ كە تا 18ی كانووی دووەم لە قەتەر بەردەوام دەبێت.

مپاپێ‌ لە دوایین یاریدا دوو گۆڵی بۆ هەڵبژار دەی “كەڵەشێرەكان” تۆماركرد لە تۆڕی پۆڵەندا (3-1) لە قۆناغی 16ی مۆندیالی قەتەر 2022.

بەو گۆڵانە هێرشبەرە فەرەنساییەكە ژمارەی گۆڵەكانی لەم مۆندیالەدا گەیاندە 5 گۆڵ، و 9 گۆڵ لە 11 یاریی لە كۆتاییەكانی جامی جیهان، بەوشێوەیە بووە دووەم یاریزانی فەرەنسایی كە زۆرترین گۆڵی لە مۆندیالدا كردووە، لە دوای جۆست ڤۆنتین كە 13 گۆڵی هەیە.

 

ژمارەیەك خێزانی عیراقی دانیشتووی كامپی هۆل هەڵهاتن
پێشت ژمارەیەك خێزانی عیراقی دانیشتووی كامپی هۆل هەڵهاتن
دادگای فیدڕاڵی دوابڕیار لەسەر پەرلەمانی كوردستان دەدات
دواتر دادگای فیدڕاڵی دوابڕیار لەسەر پەرلەمانی كوردستان دەدات
پەیوەندیدار