بەریتانیا بە فەرمی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانی بە جینۆساید ناساند



لەگەڵ نزیکبووەنەوەی نۆهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان، دادگای باڵای بەریتانیا بە فەرمی کۆمەڵکوژییەکەی بە جینۆساید ناساند.

ئەمڕۆ، بەریتانیا بە فەرمی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان لەلایەن داعشەوە بە جینۆسای ناساند، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی نۆیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان.

حکومەتی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە و بە فەرمی دانی بەوەداناوە کە “جینۆساید” لەلایەن داعش ەوە لە ساڵی ٢٠١٤دا بەرامبەر گەلی ئێزیدی ئەنجامدراوە.

حکومەتی بەریتانیا سەرکۆنەی کۆمەڵکوژی دڕندانەی ئێزیدییەکانی لەلایەن داعشەوە کرد، بڕیاری بە جینۆساید ناساندنەکەش لەلایەن دادگا باڵاکانی تاوانەکانەوە دەرچووە نەک حکومەتی بەریتانیا، بڕیارەکەش لە دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەڵمانیا دێت کە چەکدارێکی پێشووی داعش بە تاوانی کردەوەی جینۆساید و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی تاوانبار کرد.

لە ساڵی ٢٠١٦ پەرلەمانتارانی بەریتانیا دەنگیاندا بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئێزیدییەکان، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕێنمایی وەزیرەکانی کرد کە خۆیان بەدوور بگرن، لەسەر بنەمای ئەوەی کە ئەوە کاری حکومەت نییە ئەو جۆرە بڕیارانە بدات.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، بەریتانیا بە فەرمی کۆمەڵکوژییەکانی هۆلۆکۆست، ڕواندا، سرێبرینیکا و جینۆساید لە کەمبۆدیا و داعشی دژی گەلی ئێزیدی بە جینۆساید ناساندووە.

دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان دەسەڵاتی دادوەری لەسەر دۆسیەکانی پەیوەست بە جینۆساید و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی هەیە، هەندێک لە دەوڵەتانی ئەوروپا پێشنیاری دامەزراندنی دادگایەکی نێودەوڵەتییان کردووە کە تایبەت بێت بە دۆسیەکانی پەیوەست بە داعش بەڵام هێشتا پێشکەوتن بەدی نەهاتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی ڕزگارکردنی ڕفێنراوانی ئێزیدی هەرێمی کوردستان، کاتێک داعش هێرشی کردە سەر شەنگال، زیاتر لە شەش هەزار ئێزیدی ڕفێندراون، تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار کەس بێسەروشوێنن، زیاتر لە ١٢٠ هەزار ئێزیدی عێراقیان بەجێهێشتووە و دەیان هەزار لەوانەی کە لە ناوچەکەدا ماونەتەوە لە کەمپەکاندا دەژین.

سەبارەت بەسڕینەوەی سزای تەکسی ڕوونکردنەوە دەدرێت
پێشت سەبارەت بەسڕینەوەی سزای تەکسی ڕوونکردنەوە دەدرێت
جینۆسایدی بارزانییەکان و ئەرکە پشتگوێخراوەکەی نوخبەی حوکمڕان
دواتر جینۆسایدی بارزانییەکان و ئەرکە پشتگوێخراوەکەی نوخبەی حوکمڕان
ەیوەندیدار