ماددەیەكی دیكە بۆ بەشەخۆراك زیادكرایەوە



دوای چەند مانگێك لە ڕاگرتنی دابەشكردنی “فاسۆلیا” لە ناو ماددەكانی سەبەتەی خۆراك، لە بەشەخۆراكی ئەم مانگەوە ئەو ماددەیە بۆ بەشەخۆراك زیاد كرایەوە.

شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی حەوت، بەرهەمە پاقلەمەنییەکان وەک فاسۆلیا و نیسک و لەتکەنۆک بەسەر بریکارەکاندا دابەش كراوە.

ڕاشیگەیاند، پارەی بەرهەمەکانی دیکەمان وەرگرتووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەسەر بریکارەکانی خۆراکدا دابەشیان دەکەین.

جەختیشی كردەوە، هەر بریکارێک زانی بەرهەمە خۆراکییەکانی بۆ خواردن شیاو نین یان مێش و ئەسپێ لێیداوە ئاگادارمان بکاتەوە و خۆراکەکە بگەڕێنێتەوە بۆ گەنجینەكان.

لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر، ئاگادارییەكی بڵاوكردۆتەوە و ڕایگەیاندووە، ئاگاداری بریكارەكانی خۆراك دەكەینەوە كە سبەی دەست دەكەن بە پێدانەوەی لیستی بریكاری خۆراكی مانگی حەوت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، داوا لە بریكارەكانی خۆراكی دەكەین بە زووترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراك بكەن، بـۆ وەرگرتنەوەی لیستی پسوولەی پارەی مانگی تەمموز.
ئاسایشی هەولێر: لەسەر گیانلەدەستدانی محه‌مه‌د بامه‌ندی دوو کەس دەستگیرکران
پێشت ئاسایشی هەولێر: لەسەر گیانلەدەستدانی محه‌مه‌د بامه‌ندی دوو کەس دەستگیرکران
حكومەتی عێراق بڕیاری دابەشكردنی مووچەی دەركرد
دواتر حكومەتی عێراق بڕیاری دابەشكردنی مووچەی دەركرد
ەیوەندیدار