دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران



 

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەرداگرتنی بڕی ٣ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و (٢) بازرگانی ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تیمی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دوای دەستکەوتنی زانیاری ورد و بەدواداچوونی بەردەوام لەسەر (٢) بازرگانی ماددەی هۆشبەر، هەروەها دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر و وەرگرتنی ڕێکارە یاساییەکان، لەرێککەوتی ٢٠٢٣/٧/٣١ توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن.

ڕاشیگەیاندووە، هاوكات (٣)گیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (ئەمڤیتامین) ناسراو بە(کریستاڵ) دەستی بەسەرداگیراوە.

ئاشكراشی كردووە، هەردوو تۆمەتبار دۆسیەیان بۆ کرایەوە و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

دوو ڕۆژ بۆ فەرمانبەرانی ئێزدی كرا بە پشوو
پێشت دوو ڕۆژ بۆ فەرمانبەرانی ئێزدی كرا بە پشوو
پێدانی دۆلار بەبێ سەكۆی ئەلیكترۆنی دەستپێدەكات
دواتر پێدانی دۆلار بەبێ سەكۆی ئەلیكترۆنی دەستپێدەكات
ەیوەندیدار