ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ قوربانی لێکەوتەوە



پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک محمود لە شاریی سلێمانی ئوتومبیلێکی جۆری بارهەڵگر بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵەوە خۆی دەکێشێت بە (٧) حەوت ئوتومبیلی دیکەدا و بەهۆیەوە (٥) کەس برینداربوون.

دوابەدوای ڕووداوەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی و پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ و تیمە کانی تەندروستی گەیشتوونەتەشوێنی ڕووداوەکە و بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون کە شۆفێران و سەرنشینانی ئوتومبیلەکان بوون.

هاوکات، بەشێک لەسەرنشین و شۆفێرەکان لە شوێنی ڕووداوەکە چارەسەری سەرەتاییان بۆ کراوە و پێویستی نەکردووە ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێن، ئاماژە بەوەکراوە یەکێک لە بریندارەکان دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە.

سامان شێخ لەتیف لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرێتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەتۆڕی میدیایی خەڵکی ڕاگەیاند، لەڕووداوی هاتووچۆی ئەمڕۆی شاری سلێمانی( ٥) هاوڵاتی برینداربوو کە تەندروستی سەرجەمیان جێگیرە و لەچەند کاتژمێری داهاتوو (۳) لەبریندارەکان دوای وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی ماڵەوە دەکرێنەوە .

تەنها یەك لیژنەی قائیمقامیەتی سلێمانی زیاتر لە شەش تۆن خۆراك و شمەکی بەسەرچووی لەناوبردووە
پێشت تەنها یەك لیژنەی قائیمقامیەتی سلێمانی زیاتر لە شەش تۆن خۆراك و شمەکی بەسەرچووی لەناوبردووە
فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ سکاڵای ھاوڵاتیان کاراکرا
دواتر فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ سکاڵای ھاوڵاتیان کاراکرا
ەیوەندیدار