تەندروستی ڕوونكردنەوە لەسەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشی “تەراخوما” دەدات



ئەمڕۆ یەک شەممە، وەزیری تەندروستی حكومەتی فیدڕاڵی عێراق ڕایگەیاند، کە عێراق دوورە لە نەخۆشی تەراخوما.

ساڵح مەهدی ئەلحەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “عێراق دوورە لە تەراخوما، بەپێی ئەوەی لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیدا هاتووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تیدرۆس ئەداتۆم گیبریسۆس، بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە، دەستکەوتی وەزارەت و حکومەتی عێراقی بەرز نرخاند سەبارەت بەم نەخۆشییە، بەو پێیەی بە کێشەیەکی تەندروستی گشتی دادەنرێت”.

تەراخوما، یان ئەوەی پێی دەوترێت “ڕەشكە و پێشكەی چاو”، نەخۆشییەكە بەهۆی گرژبوونی ماسولكەكانی پێڵوی چاوەوە ڕووودەدات و یەکێکە لەو نەخۆشیانەی بەهۆی تووشبوون بە میکرۆبێکەوە دروست دەبێت و پێی دەوترێت “کلامیدیا”، ئەم نەخۆشییە لەو گرووپەی دانیشتووانەکاندا باوە، کە شێواز و خووی پاراستنی پاکوخاوێنی گشتییان خراپە.

یەكێتی و پارتی ڕێككەوتن
پێشت یەكێتی و پارتی ڕێككەوتن
کۆمسیۆن ماوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانییەکانی بۆ شەشی مانگی ئاب درێژکردەوە
دواتر کۆمسیۆن ماوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانییەکانی بۆ شەشی مانگی ئاب درێژکردەوە
ەیوەندیدار