پلاسخارت سەردانی ئێران دەکات و لەگەڵ عەبدوڵاهیان کۆدەبێتەوە



جینین پلاسخارت، نێردەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی ئێران دەکات، هاوکات چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەکات

ئاژانسی فەرمی “ئێرنا” بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پلاسخارت بە یاوەری وەفدێک سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ “حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان” وەزیری دەرەوەی ئێران کۆدەبێتەوە ، بڕیار وایە  چەندین پرسی جۆراوجۆر تاوتوێ بکەن کە پەیوەندی بە دۆخی ئێستای ئێرانەوە هەیە، ھەروەھا چاوی بە ژمارەیەک لێپرسراوی دیکەی ئێرانی دەکەوێت.

وردەکاری زیاتر لەسەر سەردانەکە نەدراوە و تەنھا ئاماژە بەوەدراوە کە، لە ٣١ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١یش، “پلاسخارت” لە تاران چاوی بە “عەلی ئەکبەر ویلایەتی” کەوت و تاوتوێی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان کرد.

 

کۆمسیۆن ماوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانییەکانی بۆ شەشی مانگی ئاب درێژکردەوە
پێشت کۆمسیۆن ماوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانییەکانی بۆ شەشی مانگی ئاب درێژکردەوە
وەزارەتی ناوخۆ” 17 هەزار چەک تۆمار کراوە”
دواتر وەزارەتی ناوخۆ” 17 هەزار چەک تۆمار کراوە”
ەیوەندیدار