محەمەد خورشید: پێمان باش نەبووە لەگەڵ یەکێتیدا بە یەک لیست بەشداری ھەڵبژاردن بکەین



بەرپرسێکی پارتی ڕایدەگەیەنێت کە پێیان باش نییە لەگەڵ یەکێتیدا بە یەك لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقدا بکەن، بۆیە لەو بارەیەوە قسەیان لەگەڵ نەکردوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە محەمەد خورشید، یاریدەدەری سەرپەشتیاری ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوك ڕایگەیاند، پارتی ئامادەکارییەکانی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن تەواو کردووە و هەوڵدەدات ئەمڕۆ لەگەڵ شەش حزبدا لیستە هاوبەش تۆمار بکەن.

بەرپرسەکەی پارتی ئەوەشی خستەڕوو کە پێیان باش نەبووە لەگەڵ یەکێتیدا بە یەك لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا بکە، بۆیە بابەتی یەک لیستییان لەگەڵ یەکێتیدا باس نەکردووە.

ئەم لێدوانەی بەرپرسەکەی پارتی لە کاتێکدایە کە مەکتەبی سیاسی حزبەکەی و یەکێتی لە دەباشان لە کۆبوونەوەدان.

سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەش محەەمد خورشید ڕایگەیاند، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبێت و پێموانیە باسی یەك لیستی لە کەرکوك تەوەرێکی سەرەکی بێت.

وێنە؛ کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە دەباشان
پێشت وێنە؛ کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە دەباشان
نرخی دۆلار هاڕەی کرد
دواتر نرخی دۆلار هاڕەی کرد
ەیوەندیدار