“بەهای 100 دۆلار دەبێتە 140 هەزار دینار”



شارەزایەكی ئابووری پێشبینی دەکات، نرخی دراوەکان بەمزووانە بە هەزار و ٤٠٠ دینار بەرامبەر دۆلار دابەزێت.

عەبدولڕەحمان مەشهەدانی، شارەزای ئابووری بۆ ئاژانسی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاندووە، دەرکردنی بڕیاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ ڕێگریکردن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ١٤ بانکی عێراقی بە دۆلار بووە هۆی هەڵاوسانی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە نێوان بەرز و نزمدا.

ڕاشیگەیاندووە، دواتر حکومەت زنجیرەیەک ڕێوشوێنی بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆکی حکومەت جێبەجێکرد، کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕێوشوێنەکانی دیکەی بانکی ناوەندی عێراق، کە تێیدا 116 کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو دەسەڵاتیان پێدرا پشکەکانی خۆیان لە دۆلار لە بانکە نوێیەکان وەربگرن جگە لەوانەی، کە پێشتر بڕیاری ڕێگریکردن لێیان دەرچووە، ئەم بابەتەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بۆ جارێکی دیکە.

وتوشیەتی، ” ئەم ڕێکارانە نرخەکان دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی پێش قەیرانەکان هەبوون، بەڵام زیاتر لەوە، هەروەها ڕێوشوێنی حکومەت هەیە بۆ کەمکردنەوەی باجەکان، کە لەسەر چوونە ناو زیادکردنی دراوەکان سەپێنراوە و ئەمەش دەبێتە هۆی سەقامگیری نرخەکان، کە پێشبینی دەکەین بگاتە ١٤٠٠ دینار بۆ یەك دۆلار”.

ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی بۆ ئاژانسەكە وتوبووی، “بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو بۆ ماوەیەکی کاتییە و بانکی ناوەندی دەستکاریکەرانی دەستنیشان کردووە”.

ئاماژەی بەوەشدابوو، “حکومەت پێشنیارێکی پەسەندکردووە بۆ ئەوەی بانکەکە ڕێکارەکانی باج ئاسان بکات بۆ بەدەستهێنانی دۆلار”.

دوابەدوای قسەكانی پارێزگاری بانكی ناوەندی، لە ڕۆژی پێنج شەممەوە دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەردەوامە دوای ئەوەی نرخەكەی گەیشتە 157 هەزار بۆ 100 دۆلار، ئەمڕۆش زیاتر نرخەكەی دابەزی و ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكان بەهای 100 دۆلار بۆ 152 هەزار و 750 دینار دابەزی.

ئەمە لەکاتێکدایە، کە ئەلینا ڕۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق لە تویتێكدا دەڵێت: بەشداریم كرد لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا و بانكی ناوەندی عێراقی لەبارەی رێككارەكانی ئەم دواییەی ئەمریكا تایبەت بە سنوورداركردنی كارەكانی 14 بانكی عێراقی.

ڕاشیگەیاندووە، “بەهۆی مەترسییەكان لەبارەی سپیكردنەوەی پارە، كاری 14 بانكمان لە عێراق‌ سنووردار كرد‌”.

جەختیشی كردۆتەوە، بانكی ناوەندی عێراق هەنگاوی پێویستی سەبارەت بەو پرسە ناوە، بەڵام واشنتن سزای هیچ بانكێكی عێراقی نەداوە.

دوو سەبەتەی بەشەخۆراك دابەش دەكرێت و فاسۆلیاش زیادكرا
پێشت دوو سەبەتەی بەشەخۆراك دابەش دەكرێت و فاسۆلیاش زیادكرا
دابەشكردنی مووچە زیاتر دوادەكەوێت
دواتر دابەشكردنی مووچە زیاتر دوادەكەوێت
ەیوەندیدار