بە چەكی كۆریای باكوور لە ڕوسیا درا



ڕۆژنامەی “فاینانشیاڵ تایمز”ی بەریتانی، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، سەربازانی ئۆکراینا بینراون، کە مووشەکی کۆریای باکوور بەکاردەهێنن بۆ لێدانی هێزەکانی ڕوسیا.

ڕۆژنامەكە لە زاری سەربازانەوە ئاماژەی بەوەشکردووە، وڵاتێکی “دۆست” دەستی بەسەر کەشتییەکدا گرتووە، دواتر ڕادەستی هێزەكانی ئۆکراینا كراوە لە کاتێکدا ڕوسیا ڕایگەیاند، ڕێگرییان لە دوو مووشەک كردووە، کە لەلایەن ئۆکرانیا بەرەو خاکەکەیان هەڵدراون.

وەزارەتی بەرگری ئۆکراینا بڵاویكردەوە، کە ئەو چەکانە لە هێزەكانی ڕوسیان دەستی بەسەردا گیراوە و وتووشیەتی، “هێزەکانی ئۆکراینا چەکی کۆریای باکووریان لە نزیک شاری وێرانبووی ڕۆژهەڵاتی باخموت نمایش کردووە، کە شوێنی شەڕێکی دڕندانە و درێژخایەن بووە.

ڕۆژنامەکە لە زاری ڕسلان، فەرماندەیەکی تۆپخانەکانی ئۆکرایناوە ڕایگەیاندووە، هێزەكانمان تەقەمەنیەکانی کۆریای باکووریان بەدڵ نەبوون، بەهۆی بەرزی ڕێژەی شکستیانەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو چەكانە ناسراون بەوەی لەکارکەوتوون یان زوو زوو ناتەقنەوە، چونكە لە هەشتاكان و نەوەدەكانی سەدەی ڕابردووەوە دروست كراون.

وەك ڕۆژنامە بەریتانییەكە بڵاویكردۆتەوە، سەربازە ئۆكرانییەكان ئامادە نەبوون ئاشكرای بكەن، كە كێ‌ ئەو چەكانەی پێ‌ داون و تەنها وتویانە، “لە كەشتییەكەوە دەستیان بەسەردا گرتووە”.

ئەمریکا، کۆریای باکووری تۆمەتبار کردووە بەوەی چەکیان بۆ ڕوسیا دابین کردووە، لەوانەش ئەو بارانەی، کە بە وتەی خۆی لە ڕێگەی دەریاوە ڕەوانە دەکرێن، بەڵام بەڵگەی لەسەر ئەم بابەتە نەخستووەتەڕوو، هەروەها چەکی کۆریای باکوور بە شێوەیەکی بەرفراوان لە بەرەکانی شەڕ لە ئۆکراینا نەبینراوە و کۆریای باکوور و ڕوسیا گرێبەستی چەک ڕەتدەکەنەوە.

سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگری ڕوسیا هەفتەی ڕابردوو سەردانێکی دەگمەنی بۆ پیۆنگ یانگ-ی پایتەختی کۆریای باکوور ئەنجامدا بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی یادی 70 ساڵەی کۆتایی هاتنی جەنگی کۆریا، ئەمەش یەکەمجارە لەلایەن بەرپرسێکی باڵای بەرگری ڕوسیا لەدوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی 1991.

دابەشكردنی مووچە زیاتر دوادەكەوێت
پێشت دابەشكردنی مووچە زیاتر دوادەكەوێت
سێ ئەندامی یەک خێزان لە ڕوباری زاب خنکان
دواتر سێ ئەندامی یەک خێزان لە ڕوباری زاب خنکان
ەیوەندیدار