پزیشکانی دانەمەزراو ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە



دەرچوانی بەشی پزیشکی ددان کە تائێستا بڕیاری دامەزراندنیان دەرنەچووە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و  داوای ڕاگرتنی بڕیاری بەڕێوەبەراتییە تەندروستییەکان و وەزارەتی تەندروستی دەکەن و بەنایاسایی لەقەڵەمی دەدەن و ئاماژەیان بەوەکردووە کە وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکان دەیانەوێ لە ڕێگەی خۆبەخشی پلەبەندی پزیشکانی ددان تەواو بکەن دوور لەیاسا و بە پشبەستن بە ڕێنماییەکی خۆبەخشی.

باسیان لەوەشکردووە، ئەوان یاسای پلەبەندی پزیشکانیان بە ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠٠٠ هەیە ماددەی ٣ی یاساکە دامەزراندنی پزیشکان و پزیشکانی ددانی کردووە بە مەرج بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی پلەبەندی پزیشکی.بە گوێرەی  ئەو یاسایە دامەزراندنی پزیشکانی ددان بەشێکە لە تەواوکاری پڕۆسەی خوێندنی پزیشکی بەڵام ماوەی زیاتر لە شەش ساڵە وەزارەتی تەندروستی ئەو پڕۆسەیەی ڕاگرتووە.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیاندا ئاماژە بە دەرهاویشتە نەڕێنییەکانی ڕاگرتنی دامەزراندنی پزیشکانی ددان دەکەن و چەند خاڵێکیان لەوبارەیەوە خستووەتەڕوو کە بریتین لە

١-نەمانی ئێشکگری لە بنکە تەندروستییەکان و نەخۆشخانەکان  بۆ حاڵەتە كتیوپڕەكانی تایبەت بە پزیشكی ددان بۆنمونە ئازاری ددان

٢- نەبوونی پزیشكی ددان لە  سەنتەر و بنكە تەندروستییەكان بەتایبەت لە قەزا و ناحیەكان

٣- درێژی ماوەی نۆرەی پزیشكی ددان لە نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان  بۆ زیاتر لە ٣ مانگ كە وادەكات هاونیشتیمانی ناچاربێت بچێتە نۆڕینگە تایبەتەكان كە ئەمەش لە توانایی هەموو كەس دانییە

٤-دامەزراندنی پزیشكانی ددان بەگوێرەی یاسایی پلەبەندی خاوەن پیشە پزیشکی و تەندروستییەکانی ساڵی ٢٠٠٠  بەشێكە لە تەواوكاری پڕۆسەی خوێندن و پێگەیاندنی پزیشكی ددان بۆیە ڕاگرتنی ئەو پڕۆسە كاریگەری لەسەر  ئاستی پیشەی پزیشكی ددان دەبێت و هەروەها پزیشكی ددان بێبەشدەكات لە مافی پڕاكتیزەكردنی پیشەی خۆی لە ڕووی یاساییەوە و پێشكەشكردن بۆ خوێندنی باڵا لە نمونەی ماستەر و بۆرد.

چی ڕووبدات بەهای ١٠٠ دۆلار دەبێتە ٢٠٠ هەزار دینار؟
پێشت چی ڕووبدات بەهای ١٠٠ دۆلار دەبێتە ٢٠٠ هەزار دینار؟
ڕاگەیەنراوێک لە کۆلێژی سەربازی ٣ی قەڵاچوالانەوە
دواتر ڕاگەیەنراوێک لە کۆلێژی سەربازی ٣ی قەڵاچوالانەوە
ەیوەندیدار