تورکیا بەرپرسێکی باڵای په‌كه‌كه‌ی کوشت



میدیاکانی تورکیا ئاشکرایانکرد، دەزگای هەواڵگری تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا مەسعود جەلال عوسمان ـی ناسراو بە زاگرۆس چەکدار،  ، بەرپرسی پەکەکەیان لە شەنگال کوشتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگری، مەسعود جەلال عوسمان لەکاتی چوونی بۆ کۆبوونەوەیەک کراوەتە ئامانج.

هاوکات دەزگای هەواڵگری تورکیا ناسراو بە میت ڕایگەیاند، زاگرۆس چەکدار چەندین جار فه‌رمانی هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکانی توركیای داوە و لە ساڵی ٢٠١٨ سووریای بەجێهێشتووە و بۆ پاڵپشتیکردنی پەکەکە هاتووەتە عێراق.

ناوبراو لەدایکبووی دەرباسێ ـی رۆژئاوای کوردستانە و ساڵی ٢٠١٠ چووەتە نێو ڕیزەکانی  پەکەکە. ساڵی ٢٠١٥ هاتووەتە عێراق  و دوای وەرگرتنی مەشق و ڕاهێنانی چەک دووبارە گەڕاوەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر میدیاکانی نزیک لە پەکەکە کوژرانی مەسعود جەلال عوسمانیان راگەیاندبوو.

بڕیار لەسەر نرخی نان و سەموون درا
پێشت بڕیار لەسەر نرخی نان و سەموون درا
ئاگرێکی گەورە لە کەمپێکی ئاوارەکان کەوتەوە
دواتر ئاگرێکی گەورە لە کەمپێکی ئاوارەکان کەوتەوە
ەیوەندیدار