کارکردن لە کێڵگەیەکی نەوتی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی ڕاگیرا



کارکردن لە کێڵگەی نەوتی  چیا سورخ لە گەرمیان ڕادەگیرێت و کۆمپانیای پێت ئۆیڵ کارمەندەکانی ئاگادار کردووەتەوە نەگەڕێنەوە بۆ کارکردن.

سەردار محەمەد، بەڕێوبەری ناحیەی قۆرەتو لە گەرمیان، ڕایگەیاندووە، کۆمپانیاکە بەفەرمی لە سەری مانگەوە (١ـی ئاب) کارەکانی ڕادەگرێت، بەهۆی خەرجنەکردنی پارە بۆ کۆمپانیاکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم کرێکارەکان تەنها ژمارەیەکی کەم نەبێت ئاگادارکراونەتەوە نەگەڕێنەوە بۆ کارکردن لەو وادەیەوە، چونکە بەشێوەیەکی کاتی کارەکانی کۆمپانیاکە ڕادەگیرێت

راشیگەیاندووە، داواکاریەکانیان پێشکەش بەحکومەت کردووە بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان تاکو ئێستاش وەڵام نەدراونەتەوە.

بلۆمبێرگ: دیناری عێراقی ١٧٪ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه‌
پێشت بلۆمبێرگ: دیناری عێراقی ١٧٪ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه‌
کێشەی جووتیارانی هەولێر چارەسەرکرا
دواتر کێشەی جووتیارانی هەولێر چارەسەرکرا
پەیوەندیدار